جمعیت حقوق بشر کوردستان
اخباربازداشتسلایدرمدنی

پاوە؛ دەستبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سۆران مەحموودی ٣٠ساڵ تەمەن کوڕی مورتەزا خەڵکی گوندی دەرەویان سەر بە شاری پاوە، ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران جێگیرکراو لە سەیتەرەی قازانچی کرماشان، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی مەیدان نەوتی سەر بە ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان ڕاگواستووە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە و تەنیا بە پێوەندییەکی کورت شوێنی ڕاگیرانەکەی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانەکەی ئاشکرا نەکراەە.

ق.ش

Related posts

شنو: کشتن یک کولبر با شلیک مستقیم نیروهای مرزبانی ایران

مرخصی بریار کاوه از زندان حکومت ایران

یک شهروند جهت تحمل حبس بازداشت و به زندان منتقل شد