خەلکی سەلاسی باوەجانی لەبەردرگای هات وچۆی فەرمانداری ناڕازی دەردەبرەن

بەپێی ئەوڕاپۆرتەی بەکۆمه ڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم درگای هاتووچوی فەرمانداری شارستانی سەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکانی ناڕازی کۆبونەوە کەبۆچەن حەوتوودەچێیت بەداخوازیەکانیان نەگەیشتون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،کۆمەڵێک لەخەڵکانی بازاری وکاسبکارانی شارستانی سەلاسی باوەجانی ئەمڕۆدوشەمە ۱۰ی جۆزەردان بەگردبونەوەێک لەبەردرگای هات وچۆی فەرمانداری بەبەرزکردنەوەی پلاکارد ونوسراوەی واتادار “دادپەروەری، لەجیاوازی دانان بێ هیوابوین”نارازی بونی خۆیان لەبەڵێن و وادەی سەرخەرمانی “دەوڵەتی ئومید”و هەروەهافەرماندار شاری سەلاس وباوەجانی دەربڕی.

خەڵکی شارستانی سەلاسی باوەجانی هێمایان بەوڕاستیەداوەکەبەرتیل خۆران وڕێداری (مامور)حکومی بەشی زۆری داهاتی خۆیان لە ڕێی بەرتیل وەرگرتن لەخەڵکەوە بەدەست دێنن و بەهۆی نەبونی برچاوڕوونی بۆسەرەی خاوەن بار ودورست کردنی بازاڕی ڕەش بەپارەی زۆر وقەیران دروست کردنەوە ناڕەزایان دەربڕی.

هەژاری وئابوری لاواز وبێکاری و نەبونی ژێر خانی ئابوری بناغەیی بۆ کەسب وکار لەشارستانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ وڕەوانسەر وپاوە لەگرفتی بێ بڕانەوەی ئەم ناوچەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.پلەی بێکاری لەم شارەدا ٤۳%لەسەدە،تاکەڕێگای کاروکاسبی کۆڵبەری وکاسبی سەرسنورەکەئەویش لەم دوایانەدالەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەڕێگەی کۆڵبەریشی بەستوە .

پێویستەوەبیربێنینەوەکەزیاترلە٥ حەوتو پێش، خەڵکی سەلاس وباوەجانی بەدرێژی سێ حەوتوولەبەردەم فەرمانداری ئەم شارەداهەرڕۆژەودەستیان دەدایە مانگرتنی بەرین کەفەرمانداری شاربە هەزاربەڵێن و قەرار، گفتی دابوو کەلەماوەیەکی زۆر کورت دا،داخوازیەکانیان لەبەرچاو دەگیردرێت،بەڵام دوای تێپەڕبوونی یەک حەوتو بەسەر مۆڵەتی بەڵێنەکەی هێشتا قەرارەکەی ڕوناکی بەخۆیەوەنەبینیوە،هەربۆیەش خەڵکی سەلاسی باوەجانی دیسانەکەلەبەردەم فەرمانداری ئەوشارەدا دەستیان داوەتەوە مانگرتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان