جمعیت حقوق بشر کوردستان
اخبارمحکوم بە اعدام

زیندانی سیاسی حەیدەر قوربانی مەترسی ئێعدامی لە سەرە

KMMK:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای گشتی حکوومەتی ئێران لە سنە داواکاری دیوانی باڵای وڵاتی لەمەڕ پێداچوونەوەی دۆسیەی زیندانی سیاسی حەیدەر قوربانی ڕەت کردەوە و حوکمی ئێعدامی ناوبراوی بە مەبەستی جێبەجێ کردن ناردۆتەوە بۆ بەشێ جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای حکوومەت لە شاری کامێران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە ڕۆژی 25ی ڕەزبەری 2716ی کوردی، برای هاوژینەکەی بە ناونیشانی”مەحموود سادقی” لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دەمێکی زۆر لە ژوورە تاکەکەسییەکان و بە پێی کوتەی خزمەکانی لە ژێر گرانترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدا بووە، کە لە کۆتاییدا بە زۆرە ملێ دانپێدانانی لێوەردەگرن لە ڕێی تلەفزیۆنی ئینگلیزی پرێس تی وی.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو مەبەستە سیاسییەکانی خۆی لە ڕێی ئەو سناریۆیانەی پێش وەختە ئامادەی کردوون دەپێکێ و بە زۆرەملێ ڕەوایەت دەدات بە سناریۆ نگریسەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ق.ش

Related posts

لورستان/ تجمع اعتراضی کارمندان دانشگاه علوم پزشکی

سونیا دهقان قربانی قتل ناموسی شد

نیروهای انتظامی جمهوری اسلامی ایران دو زن در در  بانە کشتند