سێ هاوڵاتی لە گرتووخانەی ئێران لە ورمێ گوازرانەوە بۆ زیندانی شنۆ

ک.م.م.ک:

سێشەممە 11ی گولانی 2722ی کوردی، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “یەعقووب مەحموودی ئازەر، بەهمەن مەحمودی ئازەر و فەرهەنگ ئالانی” دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گوازرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ.

بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراوەکان کە نزیکەی مانگێکە بۆ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئێران لە ورمێ ڕاگیراون، بە کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ.

جێی ئاماژەیە کە، یەعقوب مەحموودی ئازەر و بەهمەن مەحموودی ئازەر لە 6ی پووشپەڕو فەرهەنگ ئالانی چەند ڕۆژێک دواتر واتە لە 22ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ، بەبێ فەرمانی دادوەری دەسبەسەر کراون و لە کاتی دەسبەسەر کردنیش، ماڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی ناوبراو پشکنیون.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

دیدگاهتان را بنویسید