جمعیت حقوق بشر کوردستان
اخبارکولبر زخمی شدەکولبران

تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٥ی ڕێنەندانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە نانیشانی میلاد ڕۆستەمی ٢٦ ساڵ تەمەن کوڕی حسێن خەڵکی گەندی حەشمەر سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسووس بە گرانی بریندات بوو.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە سکی فیشەکی بەرکەوتووە و بە گرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینە و ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە حکوومەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ق.ش

Related posts

ه دپ : دولت ترکیە برای تغییرات جمعیتی شمال کوردستان برنامەریزی می کند

خودكشى يك سرباز اهل بوكان

بوکان؛ انتقال نویسنده و مدرس زبان کوردی به زندان