بەردەوامی گرتن و دەسبەسەر کردن لە مەریوان

KMMK:
دووشەمە 2 خاکەلێوەی 2721ی کوردی، سیاوەش بامداد له لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران له مەریوان دەسبەسەر کرا.

سیاوەش بامداد کوڕی ئارام خەڵکی گوندی نەی سەر بە مەریوانە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی دژی حکومەتی ئێران دەسبەسەرکراوە و بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە KMMK گەیشتووە، هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران سیاوەش بامدادیان بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە دەربارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان