ک.م.م.ک:
شەممە٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا سەرۆکی پێشووی پەیمانگای توێژینەوەی کوردستان ناسی و مامۆستای یاریدەدەری زمان و ئەدەبی کوردی، زانکۆی کوردستان لە سنە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ماشێنەکەیەوە ڕفێنرا.
بەپێی هەواڵەکە، دوکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمێک کە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی نوێی زانکۆی کوردستان لە سنە هاتبوویە ئاراوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە ماشێنەکەیەوە ڕفێنرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕۆ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە، دەکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا بەبۆنەی مانگرتن و خۆپیشاندانی خوێندکاران لەژێر گوشاری قورسی هێزە ئەمنیتەکاندا بووە و هەروەها بۆخۆی یەکێک لە وتاربێژانی زانکۆی کوردستان لە ناڕەزایی دژی سەرکوت و دەستبەسەری خەڵک و خوێندکاران بوو.
ناوبراو خەڵکی ئیلام و بەبۆنەی وانەکوتنەوە کە زانکۆی کوردستان، نیشتەجێی شاری سنەیە.
ق.ش