مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٦ هاوڵاتی لە دوای هەڵکوتانە سەر گوندی “نێ” لەلایەن هێزە ئه‌منییەکانەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی، لە دوای هەڵکوتانە سەری هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر گوندی “نێ” سەر بە مەریوان و جێگیربوونی بەربەرینی هێزە ئەمنییەکان لەو گوندەدا، لانی کەم شەش چالاکی ژینگەپارێز و هاوڵاتیی مەدەنی بە ناوەکانی سارۆ ڕەوشەنی، هاوڕێ پەروازە، سامان خوسرەوی، زانیار ئەسوار، پشتیوان تاتار و ئاریا مەعرووفی دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دەستبەسەرکردنانە بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراون و تا ئێستا زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ژمارەی وردی دەستبەسەرکراوان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد و ڕوون سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی ڕووبەڕووی ئەم هاوڵاتییانە کراونەتەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *