گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی کورد بەهۆی ئەشکەنجەی ڕایەدارانی زیندانی تارانی گەورە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، سامان دەروێشی ٣١ساڵ تەمەن هاوڵاتی خەڵکی هەرسین، بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە، لە ئەنجامی ئەشکەنجەت قورسی ڕایەدارانی زیندانەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لەمبارووە دەڵێ: لە یەکساڵی ڕابردوو، ڕایەدارانی چەندد جار ئەم زیندانییەیان بەبیانووی بریندارکردنی ڕایەدارێکی هێزە ئینتزامییەکان ئەشکەنجەی قورس کردووە و لێیان داوە.

شیاوی باسو، ئەم هاوڵاتییە نێزیک بە ساڵێک پێش بەتۆمەتی دزی دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *