پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
ماده‌ی یه‌ک: ناو و شوێنی ڕێکخراو
ناو: کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
شوێنی چالاکی: کوردستان و هەمو ئەو وڵاتانەی کورد تێدا دەژیت.
لۆگۆ: پشتەوەی بە ڕەنگی سپی و لە ژێر ئاڕمەکەدا بە زمانی کوردی و ئینگلیزی ناوی رێکخراوەکە نووسراوه.
ماده‌ی دوو: ئامانج و تێکۆشان
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی تێکۆشانه بۆ بەرزکردنهوه و گه‌یاندنی پێشێلکاری مافی مرۆڤه‌کان له لایه‌ن ده‌ستگاکانی ده‌سته‌ڵاتدار به مێدیا و ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وهاوکات تێده‌کۆشیت ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشخستن و پاراستنی بواره‌کانی دێمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ.
چالاکیه‌کانی له به‌رامبه‌ر به پێشیلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به به‌شێکی کوردستان سنووردار ناکات و له هه‌موو کوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژیت کار بۆ سه‌رخستنی ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگاو سه‌باره‌ت به ماف و ئازادیه‌کانیانه‌وه بکرێت و به هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی هه‌موو پێشێلکاریه‌کان بکات له‌و بواره‌دا له لایه‌ن هه‌ر حکومه‌تێکه‌وه بێت.
کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان هه‌موو مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا له‌خۆ ده‌گرێت و له هه‌مانکاتیشدا بنه‌ماکانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤیش به‌بنه‌ما ده‌گرێت.
خاڵەکانی مادەی دوو
۱- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی-کومه‌ڵایه‌تییه که مه‌به‌ستی داکۆکی کردنه له مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و ئەورووپا وئه‌و شوێنانه‌ی که کوردی تێدا نیشته جێیه.
٢- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ به کرده‌وه کردنی ئامانجه‌کانی، سه‌ربه‌خۆیه گرێدراوی هیچ حێزب و حکوومه‌تێک نیه.
٣- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ پێش بردنی کاره‌کانی، ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ و ڕای گشتی کوردستان وجیهان به مۆخاته‌ب ده‌گرێت.
٤- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان تیشک ده‌خاته سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافەکانی مرۆڤ لەسەر کۆمەڵگای کوردستان و تاکی کورد له کوردستان له رێگای ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان «بڵاو کراوه، ته‌له‌فزیون، ڕادیو، ئینته‌رنێت …»
٥- به‌ڕێوه بردنی کۆڕ وسیمینار و ده‌ر کردنی لێدوان، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
٦- رێکخراوەکە له پێناو یه‌کسانی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشیت و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه بۆ به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریه‌کان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات.
٧- رێکخراوەکە بۆ یەکگرتووی تاک و رێکخراوەکانی کوردستان خاوەن پلان و پرۆژە دەبێت.
ماده‌ی سێ: پێکهاته‌ی رێکخراوە
ئا- هاوسەرۆکان:
١- هاوسەرۆکان له دوو که‌س پێک دێن ژنێک و پیاوێک که به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌رکه‌کان ڕاده‌په‌ڕێنن.
٢- هاوسەرۆکان له لایه‌ن دەستەی بەڕێوەبەریوە له دانیشتنێکی دوای کۆنگرە ده‌ست نیشان ده‌کرێن.
۳- هاوسەرۆکان له کاتی لێ نه‌هاتووی دوایی سێ جار ئاگادارکردنەوە بە نوسراوە له لایه‌ن شورای رێوەبەری له دانیشتنێکی نائاساییدا له‌و پۆسته دوور ده‌خرێنه‌وه و کەسانیتردهستنیشان ده‌کرێن.
ئا- له کاتی نائاسایی وەک: مردن یان ده‌ست له کار کشانه‌وه، دەستەی ڕێوەبەری هاوسەرۆک یان هاوسەرۆکانی نوێ هەڵدەبژێرێت.
٤ـ هاوسەرۆکان لە ئەگەری رووداوێکی نەخوازراو یا بەپەلە دا و نەبوونی دەرفەتی کۆبوونەوەی دەستەی رێوەبەریدا، دەتوانن بریاری کاتی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەربکەن تا کۆبوونەوەی گشتی پێک بێت و بریار کۆتایی بدرێت.
٥ـ هیچ کام له هاوسەرۆکان به ته‌نیایی مافی بڕیاردانیان له سه‌ر ئه‌رکه کرداری و یاساییه‌کان نییه.
٦ ـ ماوه‌ی به‌رپرسیاره‌تی هاوسەرۆک بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه «مه‌ودای نێوان دوو کۆنگره» هاوسه‌رۆکی بۆ یەک جار قابیلی نوێ کردنەوەیە و دواترلە دوای دوو ساڵ پشوو، دەتوانن دووباره بپاڵێورێن بۆ هاوسەرۆکایەتی.
ب- دەستەی بەڕێوەبەری
١- هه‌موو مانگێک به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆ ده‌بێته‌وه و له ساڵدا چوار کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کان ده‌بێت، هه‌ر وه‌رزه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت.
٢- له کار لابردن و دەستنیشان کردنی: هاوسەرۆکان، ئەندامانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بە گشتی، به‌رپرسی ناوەندەکان، نوێنه‌رایه‌تیه‌کان، به زۆرینه‌وه‌ی ده‌نگی دەستەی بەڕێوەبەری به‌ڕێوه ده‌چێت.
٣-دیاری کردنی بڕی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامان
٤-چاوەدێری کار و باری هاوسه‌رۆکان، ناوەندەکان و نوێنەرایەتیەکان لە ئەستۆی دەستەی بەرێوەبەریدایە.
٥- بڕیاردانی پێویست له کاتی نائاسایی دا.
٦- سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی دەستەی بەڕێوەبەری یاساییە و پێویستە بەکردەوە بکرێن.
۷ ـ ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بۆ سێ دانیشتنی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی لێپرسینه‌وه و له کۆتاییدا که‌وتنی ئه‌ندامیه‌تی، لەکاتێکدا بۆ ئامادە نەبوونی ئەندام هۆکارێکی پەسەندکراو نەبێت.
٨ـ بەربژێران بۆ دەستەی بەرێوەبەری دەبێت پێشتر لە ئەندامانی چالاکی کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان بووبن.
۹- دەستەی بەرێوەبەری به پێی پێویست و بۆ پێش خستنی کاره‌کانی ده‌توانێت ناوەند دامەزرێنێت.
۱۰- دەستەی بەڕێوەبەری لە ۹ کەس پێک دێت، ٧ کەسی سەره‌کی و ٢ کەسی جێگر.
۱۱- ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری لە کۆنگرە بە پێی دەنگ هەلدەبژێردرێن.
۱۲- دووکەسی جێگر ناتوانن خۆیان بۆ هاوسەرۆکی بپاڵیون تا ئەو کاتەی نەبنە ئەندامی سەره‌کی.
۱۳- دەستەی بەڕێوەبەری پەیڕەوی ناوخۆیی ڕێکخراوەکە ئاماد دەکەن.
پ- ناوەندی پەروەردە:
١- ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ بەرێوەبردنی ئەرکەکان پەروەردە دەکات.
٢- پەروەردەی مافەکانی مرۆڤی و بڵاو کردنەوەی لە ماڵپەری رێکخراوەکەدا.
٣- ناوەندی پەروەردە پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
ت- ناوەندی ڕاگه‌یاندن:
١- ناوەندی ڕاگەیاندن ئەرکدارە کە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکاری مافەکانی هاووڵاتی کورد بڵاو بکاتەوە.
٢- ماڵپه‌ڕی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان دەبێ لە کۆنترۆلی سێ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕیوەبەریدا بێت.
٣- ناوەندی راگەیاندن پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
ج- ناوەندی پێوەندیەکان
١-ناوەندی پێوەندیەکان ئەرکی په‌یوه‌ندی گرتنه به که‌سایه‌تیه‌کان، ناوه‌نده‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتان، حزب و ڕێکخراوەکانی جیهانی و کوردستانی.
٢-دەبێت لە گەڵ هەمو ڕێکخراو و حزب و لایەنەکاندا پەیوەندی دۆستانەی هەبێت و هیچ لایەنێک هەڵنەبوێرێت و باوەش بۆ لایەنێکی تایبەتیش نەکاتەوە.
٣- پەیوەندی پتەو ساز کات لەگەڵ ناوەند و رێکخراوەکان و وڵاتە دیموکراتیکەکانی جیهان.
٤- ناوەندی پێوەندیەکان پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
چ- ناوەندی ئابووری
١- کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان جگه له بڕه پاره‌ی ئه‌ندامیه‌تی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کیتری داهاتی نیه و سه‌رجه‌م داهاته‌کانی ڕێکخراوەکە له لای ناوەندی ماڵی ده‌بێت.
٣- کڕینی پێوسیتهیهکانی ڕێکخراو له دووای ڕه‌زامه‌ندی دەستەی بەرێوەبەری لە ئه‌ستۆی ئەو ناوەندە دایه.
٤- ناوەندی ماڵی به‌رپرسیاره وێڕای پاراستنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه ماڵیه‌کانی کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕاپۆرتی ماڵی مانگانە و ساڵانه ئاماده بکات و پێشکه‌شی دەستەی رێوەبەری بکات.
٥- ناوەندی ماڵی ده‌توانێت بۆ پێش خستنی کاره‌کانی له یارمه‌تی ده‌وڵه‌تان، ڕێکخراوه‌کان و… بێبەرامبەر کەڵک وەربگرێت و یارمەتیەگەلێک کە جێگایی متمانە بێت، بەو مانایە ئەو وڵاتانە، رێکخراوە و ناوەندانە شوێنگەلێ باوەرپێکراوبن و هیچ چەشنە تاوانێک دژی مرۆڤ، بە گشتی کۆمه‌لگایی ئینسانی ئەنجام نەدەن، شوێن گەلێ کە خۆیان پارێزەری کەرامەتی مرۆڤ بن، وەربگرێت.
٦- ناوەندی ماڵی دەتوانێ لەبواری کۆکردنەوەی یارمەتی، هاوکاری و یارمەتی لە ناوەندی دیپلۆماسی وەربگرێت و هاریکار بن پێکەوە. لەکاتێک شورای رێوەبەری ئەرکداری کردبێت و ئاگادار بن.
٧- ناوەندی ماڵی دەبێ چالاکانە هەنگاو بنێت بۆ کۆکردنەوەی حەقی ئەندامەتی.
٨- ناوەندی ماڵی پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
ح- ناوەندی ئامار و بەڵگەکان:
١- ژمێریاری و ئامادەکردنی ئاماری رووداوە مافە مرۆڤییەکان کە لە ماڵپەری رێکخراوەکەدا و ماڵپەڕە باوەر پێکراوەکان بڵاو کراوەتەوە.
٢- کۆکردنەوە بەڵگەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ.
٣- ناوەندی ئامار پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
خ- ناوەندی چاودێری و لێکۆڵینەوە:
١. چاودێری چالاکی ناوەندەکان و لێکۆڵینەوە بە مەبەستی هەموارکردنی کۆسپەکانی سەر ڕێگای ناوەندەکانی رێکخراوەکە.
٢. لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوە مافە مرۆڤییەکان.
٣- ناوەندی چاودێری و لێکۆڵینەوە پێک دێت لە ئەندامێکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوکات دوو لە ئەندامانی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری یا ئەندامانی چالاک.
د- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان:
١-دەستەی بەرێوەبەری ده‌توانێت بڕیار بدات بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له شار و وڵاته جیاجیاکاندا.
٢-نوێنه‌رایه‌تیه‌کان له نێوان ئه‌ندامانی کومهڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و به پێ داخوازینامه‌ی نووسراو له هه‌ر کوێیه‌ک بێت له دووای ڕه‌زامه‌ندی شورای بەرێوەبەری ده‌ست نیشان ده‌کریت و ئه‌رکی تایبه‌تیان بۆ دیاری ده‌کرێت.
٣-هه‌موو نوێنهرایتهیهکان لانیکه‌م پێویسته سێ ئه‌ندامیان هه‌بێت و ده‌توانن له دووای په‌سه‌ند کردنی شۆرای بە رێوەبەری به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له چووارچێوه‌ی پەیڕەو پرۆگرامی کومهڵەی مرۆڤی کوردستان ده‌ست به کار بێت و ئه‌ندام گیری بکه‌ن.
٤-نوێنه‌رایه‌تیه‌کان پێویسته له کۆنگره‌ی ک م م ک به‌شدار به‌ن.
ماده‌ی چووار: ئه‌ندامیه‌تی
١-هه‌ر تاکێک که باوه‌ڕی به جاڕ نامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ هەبێت ده‌توانێت له دووای خوێندنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و په‌سه‌ند کردنی و بەمەرجگەلی: پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری ئەندامیەتی و ڕه‌زامه‌ندی زۆرینەی دەستەی بەڕێوەبەری، وەک ئەندام وەربگیرێت.
٢- ئابونەی ئه‌ندامیه‌تی مانگانه‌یه وه به پێی توانای ئه‌ندام له ٥ یۆرۆوه ده‌ست پێ ده‌کات هتد.
ناسنامه و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی:
١– پێناسەی ئەندام
ئا- یاریده‌ر: ئه‌ندامی ناچالاك و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به‌س له بواری مادی و سه‌رچاوه‌یی یاریده‌ری رێكخراوه‌كه‌ن.
ب- به‌رئه‌ندام: ئەو ئەندامەی كه داوای ئه‌ندامەتی لە رێکخراوەکە كردووه و لە نێوان سێ مانگ بۆ یەک ساڵ هەموو ئەرکەکانی پێک هێناوە.
پ- ئه‌ندامی چالاک: ئه‌و ئه‌ندامەی کە بەشێوەی بەردەوام بۆ ماوەی یەک ساڵ چالاکی و ئەرکەکانی تێپەراندووە و بەردەوامە لە بە جێهێنانی ئەرکەکانی.
ت- دیاری کردنی پێناسەگەلی «یاریدەر، بەرئەندام، ئەندامی چالاک» لە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان بە پێی ئەو مەرجانە دەبێت کە بۆیان دیاری کراوە. ئەگەر ئەندام، بەشێوەی چالاک بەردەوام نەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، پێناسەی ئەندامەیەتی دەگۆردرێت.
ج- ڕێژەی چالاکی بۆ پێناسەی (یاریدەر، بەرئەندام، ئەندام) لە پەیرەوی ناوخۆ دیاری کراوە.
٢- هەر ئەندامانی چالاک بە ئاگاداری دەستەی بەڕێوەبەری مافی ئەوەی هەیە بەناوی ڕێکخراوەکەوە قسە و لێدوان و نوسراو بڵاوکاتەوە. جگە لە مە ئەندام دەخرێتە بەر لێپرسینەوە.
٣- ئەندامی چالاک مافی ئەوەی هەیە لە چۆن بەرەوپێش چوونی کارەکان و کار کردن لە بواری تواناکانی خوی‌دا، بە بێ بەرگری لە رێکخراوەدا کار بکات.
٤- هەر ئەندامێک دەتوانێ لە ڕێکخراوەێکی دیکە ئەندام بێت بەو مەرجەی لە بەڕێوەبەرایەتی هیچ حزب و رێکخراوێکدا نەبێت. بە پێچەوانەشەوە هیچ ئەندامێک مافی ئەوەی نییە لە ک. م. م. ک دا لە بەڕێوەبەرایەتیدا بێت و لە ڕێکخراوی تردا دیسانەکە بەڕێوەبەرایەتی لە ئەستۆ بێت.
٥- هەر ئەندامێک، ئەندامبوونی خۆی لە حزب یان ڕێکخراوی دیکەدا بشارێتەوە، ک. م. م. ک مافی ئەندامیەتی لێدەستێنێتەوە.
٦- یاریدەر و بەرئەندام مافی بریاردانیان لەسەر پەیرۆ و پرۆگرامی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی نییە.
٧- لیستی ئەندامان دەبێت لەلایان هاوسەرۆکانەوە ئامادە و دەستەی بەڕیوەبەری لێی ئاگادار کرابێت، جیا لە ئـەندامانی شاراوەی ناوخۆی کوردستان.
٨- وازهێنانی ئه‌ندام بو خۆیی یان سەندنەوەی ئه‌ندامیەتی به هه‌ڵسه‌نگاندنی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری دەچێتە بواری کردارییەوە و به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به پهیڕهوپروگرامی ک. م. م. ک یان کرده‌یه‌ک که به پێچه‌وانه‌ی به‌ها مرۆڤی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێت و بو کۆمهڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زه‌ره‌ری هه‌بێت.
ماده‌ی پێنج: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
١-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کومه‌ڵه به گوێره‌ی بڕیاری کۆنگرە یان حکومی دادگای یاسایی وڵاتانی دیموکراتیک و باوەرمەند بە جارنامەی مافەکانی مرۆڤ ده‌بێت
بە هیوایی ئەو رۆژەی کە مافەکانی تاک و گشتی بە تەواوی بەدی بێت.
کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان