رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات پێشێلکاری ڕادەبەدەری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە

KMMK:

نەتەوەیەکگرتوەکان بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەمساڵ ئەو رستە و شوعارەی هەڵبژاردوە: هەموو مرۆڤەکان لە بواری ماف و کەرامەتی مرۆڤی، ئازاد و یەکسان بە دونیا هاتوون. بە پێی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، هەموو کەسێک دەبێ مافەکانی وەک ئازادی و یەکسانی بە دوور لە هەر چەشنە جیاوازی بە هۆی رەنگ، شوناس و رەگەز، ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین و مافی هەڵبژاردنی ئایین و …هەبێت.

ئەو جاڕنامەیە لەگەڵ دوو پەیماننامەی نێونەتەوەیی یانی پەیماننامەی مافە ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتووری و پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسیەکان کە ناسراوترین پەیماننامەکان لە بواری مافەکانی مرۆڤن، ٤٣ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئێرانەوە پەسەند کراون، بەڵام هیچ کات حکومەتەکانی ئێران بە پێی ئەو پەیماننامانە هەڵس و کەوتیان نەکردووە.

تەنیا لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هەزاران پێشێلکاری مافی مرۆڤی رووی داوە و بە سەدان کەس قوربانی بوون. تەنیا لە ساڵی ٢٠١٩ بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە سەدان پێشێلکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە و حکومەتی ئێران رۆژهەڵاتی کوردستانی بە تەواوی ملیتاریزە کردوە و گەلی کوردستانی لە هەموو مافەکانی بێبەش کردووە.

هەر لەو پێوەندیەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەر پێشێلکاریە مافی مرۆڤیەکان لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە و نیشان دەدەین کە گەلی کوردستان لە چ کات و ساتێک دا رۆژی جیھانی مافەکانی مرۆڤ بەرز ڕادەگرێت و یادی دەکاتەوە.

ڕاپۆرتی ساڵی ک م م م لە سەر پێشێلکارییە ماف مرۆڤیەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە:

لە کۆتایی دا وێرای بەرز ڕاگرتنی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هیوادارین کە هەوڵ و چالاکیەکان بۆ پەرەپێدان بە دیموکراسی، ئازادی و مافەکانی مرۆڤ زیاتر ببێت و چیتر شاهیدی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان نەبین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان