یەکەم کۆنگرەی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سالی ٢٠٠٥، دووەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٧، سێیەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٨، کۆنگرەی چوارەم سالی ٢٠٠٩، کۆنگرەی پێنجەم سالی ٢٠١٢ و کۆنگرەی شەشەمی لە سالی ٢٠١٣ بەرێوە چووە. لە کۆنگرەی چوارەم واتا سالی ٢٠٠٩ دا، بریار درا کە دەستەی رێبەری ئەو سازمانە لە ٥ کەس پێک بێت و یەک کەس وەک وتەبێژ دیاری بکرێ، لە کۆنگرەی شەشەم دا ئەو بریارە گۆردرا و شێوازی هاوسەرۆکی واتا سەرۆکایەتی هاوبەشی ژن و پیاو پەسەند کرا.
لە ئاگۆستی سالی ٢٠١٥ کۆنگرەی حەوتەمی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بەسترا. لە ۹ی سپتامبری ۲۰۱۷ هەشتەمین کۆنگرەی ک م م ک بەسترا و بریار درا دەستەی بەڕێوەبەی رێکخراوەکە پێک بێت لە ٧ ئەندامی سەرەکی و دوو جێگر.
لە رێکەوتی ٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩ نۆهەمین کۆنگرەی ک م م ک بە بەشداری کردنی ئەندامان لە کوردستان، ئەورووپا و ئامریکا لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو و مژارگەل و مۆناقشەی جۆراوجۆر هاتنە بەر باس و گفتوگۆ، لە ئاکامدا چەند گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پرۆگرام و یاساکانی ئەم ڕێکخراوەدا کرا.