مەریوان؛ ڕادەستکردنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی گیانلەدەستداو لە کاتی کۆڵبەریدا پاش سێ ڕۆژ دیار نەمان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی، تەرمی «مادیح کرمانی»، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی «خێرئاوا»ی سەر بە شارۆچکەی مەریوان، دوای سێ ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری باشماخ و لە نزیک گوندەکانی (ئاسنەوە و بایەوە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوپارێزەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لەدەستدابوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ پەیوەندییان بە بنەماڵەی مادیح کرمانییەوە کردووە و داوایان لێ کردوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی سەردانی ساردخانەی نەخۆشخانە بکەن.

شایانی باسە مادیح کرمانی خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *