ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی، عوسمان یەعقوبی و سامان محەممەدی، دوو گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕێگەی ئیلام_ئەهواز گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، هێزە چەکدارەکان بە بیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم دوو هاوڵاتییە کردووە، کە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و عوسمان یەعقوبی و سامان محەممەدی بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ گیانیان سپاردووە.
ق.ش


