کرماشان؛ زیندانییەک لەزیندانی رژێمی ئێران لەسێدارە درا

ک.م.م.ک:

سێشەمە ۲۶ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، هاوڵاتییەک بەناو حەبیب دەرویشی ۴۳ ساڵ تەمەن و خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی رژێمی ئێران لەو شارە، لەسێدارە درا.

شایەنی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی دار بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی دادوەری ئێرانەوە سێدارەی بەسەدا سەپا.

جیگای ئاماژەیە کە، تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییەک لەلایەن مێدیای سەربە رژێم و لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە مێدیایی نەکراوەتەوە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *