سەقز؛ هاووڵاتیەک لەلایان دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک

چوارشەممە‌‌‌‌ ۲۰ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناو عەلی لەتیف لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانەوە دەستبەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەر دەست نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *