هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٩ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی فەرەیدوون نەبی لە ڕێکەوتت ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، وەکوو بارمتە بەجێی براکەی فەردین نەبی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە لێدان و دەستبەسەرداگرتنی موبایل و کەلووپەلە تایبەتی سەرجەم ماڵباتی ناوبراویان لەگەڵ خۆی دەستبەسەر کرد و تا ئێستە چەندد ڕۆژی هیچ زانیارییەک لە فەریدوون نەبی بەدەستەوە نەبوو. و لە ١٩ی گوڵانی ئەمساڵ، بەدانانی بارمتەی قورسی ٣میلیارد تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی ئەو قۆناغانەی خۆیان دیاری دەکەن لە زیندانی نەغەدە ئازادیان کردووە.

هەروەها لە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو باوکی بنەماڵە عوسمان نەبی هاوژینی فەردین نەبی ـیان دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندد کاتژمێر لێپرسینەوەی قورسی لەسەر جێبەجێکرابوو و پاشان ئازادیان کردبوو، هەروەها فەرەیدوون نەبی ـیان پاش ٤٨ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگواستبوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *