له ئه‌نجامی بۆردوومانی تۆپخانه‌کانی هێزه‌کانی تورکیا که له‌سه‌ربازگه‌ی سمێلکا له میحوه‌ری باشیک بۆسه‌ر گوندی فازیلیه سێ ئه‌ندامی یه‌ک خێزان شه‌هید ده‌بن و دوو که‌سی تریش بریندارده‌بن.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ، تۆپخانه‌کانی هێزه‌کانی تورک گوندی فازیلیه-ی سه‌ر به شاره‌دێی باشیک-یان تۆپباران کرد.
غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەڤپەیوینێک به وێبسایتی رۆژنیوزی راگه‌یاندوە : سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌کانی هێزه‌کانی تورک له‌سه‌ربازگه‌ی سمێلکا له میحوه‌ری باشیک، هه‌ستان به بۆردوومانکردنی گوندی فازیلیه-ی سه‌ر به شاره‌دێی باشیک”.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی داوە :” له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا، سێ هاوڵاتی له یه‌ک خانه‌واده گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوانی تریش برینداربوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له خانوو و ماڵی هاوڵاتیان وێران بوون”. سورچی، روونیکرده‌وه ئه‌و گوندانه له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدان به‌ڵام خه‌ڵکی گونده‌که‌ی تێدا ماوه و سه‌رجه‌میان کوردی شه‌به‌کن، جه‌ختیشیکرده‌وه:” هێزه‌کانی تورکیا به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی تۆپبارانیان کردووه و ته‌نیا هاوڵاتیانی گونده‌که و خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان به‌رکه‌وتوون و هیچ داعشێک به‌رنه‌که‌وتووه”.