دوابەدوایی قوڵ بوونەوەی نارەزایەتیەکانی گەلی کورد لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا بو سەر باکوری کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش گەلی کورد بەشێوەگەلی جیاواز هاوخەمی و؛نارەزایەتی خوی دەربری.
لەم پێوەندیە و بە مەبەستی رێگرتن لە چالاکی جەماوەری، کۆماری ئیسلامی ئێران رێ و شوێنی توندی گرتۆتە بەر و هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدات کە هەلوێست نیشان نەدەن.
لەو پێوەندیەدا هێزە ئەمنیەکانی کۆمری ئیسلامی ئێران پێوەندی تەلەفۆنی دەکەن ە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ماف مروڤی و چالاکانی ژینگە و هەرەشەیان لێ دەکەن کە بێهەڵوێست بن و خەڵک هان نەدەن رێپێوان یا هەر چەشنە چالاکیێکی تر بکات.
یەکێک لەو چالاکە مەدنیە کوردانەی کە هەرەشەی لێکراوە، نێعمەت رەزایی چالاکی مەدنی و ژینگە پاریزی شاری دیولانە، ڕوژی پنج شمەی 15ڕیبەندان، دەستگا ئەمنی و ئێتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێوەندی پێوە دەکەن و هەرەشەی گرتنی لێ دەکەن و بە توندی هوشداری پێدەدەن کە بە هیچ شێوەیەک مافی نیە هەوڵی کۆبوونەی ئیعترازی بۆ باکوری کوردستان بدات، درێژە دەدەن کە ئەوان روبەروی هەر چەشنە خۆپێشاندانێک دەبنەوە و کەس مافی نیە لەو بارەوە کار و چالاکی بکات.
باسی ئەوە دەکەن کە دەبێ داوایی لێ بوورین کەیت و لە رەسانە و شەبەکە کۆمەڵایەتیەکان داوایی لێبورینەکەت بڵاو کەیتەوە. هاوکات بێرێزی زۆری پێ دەکەن و تەهدیدی دەکەن کە لە ژێر نەزەر و کۆنترۆڵی ئەوان دایە.
جێی ئاماژەیە لە چەند مانگی رابردو دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان چڕتر کردۆتەوە و بە سەدانکەس کوژراو و بریندار بوون، هاوکات بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەست داوە.
بۆیە کۆمەڵێک نارەزایەتی جەماوەری لە لایەن کوردان وباقی ئازادیخوازان بۆ لەقاو دانی تێرۆری دەوڵەتی تورکیا ساز بوو، لەم پێوەندیە دا کۆمەڵێک لە چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش کەمپینێکیان بەم بۆنەیە و پشتگیری بەرخۆدانی باکور ساز کردوە، ئەو کەمپینە و کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاری و مەدەنی داوایان لە خەڵک کردبوو کە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێنە سەرشەقام و پشتیوانی باکور بن، کەمپینەکە بە ناوی “بەرخودان ژیانە، مقاومت زندگیست، resistance is life” کۆمەلێک کڵر و چالاکی لەو پێوەندیە ئەنجامدەوە.
بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێرانچالاکانی ناوخۆ تەهدید دەکات و هەرەشەی گرتنیان لێ دەکات.

