کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

مافیای بەرپرسانی دەوڵەت ئێــران وبڕینی دار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان

kmmk:

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، بڕینی دار لە ناوچە جیاجیاکانی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و پەرە دەستێنێ.
ئەم کێشەیە خەسارێکی گران و لەقەرەبوو نەهاتوو دەدات لە سرووشت وژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە ڕاستینەی خۆیدا تاوانێکە و شوێندانەرە لەژیانی چەنددین بەرە لە خەڵکی ئەم دەڤەرە.

لەدرێژەدا ئاماژە دراوە کە ئەم دیاردە دژە ژینگەییە، لە شاری سەقز بە هاریکاری بەرپرسان و دەست پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسانکاری بۆکراوە ولە ئاستێکی بەرفراواندا هەوڵی بڕین وهەناردەکردنی ئەو دارانە بە دەرەوەی پارێزگاکانی کوردستان دەدرێت .
بێ گومان بڕینی دارەکان لە ئاستێکی ئاوا باڵادا بووە بە مافیایەک ولە ناوەوەی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە ڕێک دەخرێت و بەئەنجام دەگات.

شیاوی باسە کە ئەندامانی ئەم تۆڕە مافیاگەریە لەگەڵ هەر کەسێکی دڵسۆز و خەمخۆر کە دژایەتی درێژە وبەردەوامی ئەم دیاردە قڕێژە بکات دەوەستنەوە وڕێگری لە هەڵوێستەکانی دەگرن.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە سەرچاوەی بڕواپێکراوەوە نێردراون،گەر بە شێوازێک ڕێگری لە هەوڵەکانی دژە ژینگــەیی ئەم مافیایە نەگیردرێ،ژینگەی کوردستان خەساری گرانی بەردەکەوێ و دەبێت بەهۆکاری گەشەی سێڵاو و ژیانی گیانلەبەرەکانیش دەخاتە مەترسییەوە و ژیانی زاگرۆس دەخاتە هەناسەبڕکێ و وەستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan

%d bloggers like this: