دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

شەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئاکام ڕەسووڵی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانی دیارکراو دژی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *