ک.م.م.ک:
شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەر گوندی سلێنی هەورامان سەر بە سەوڵاوا، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی مستەفا ئەدوایی مامۆستای ڕهێنانی لەش و کەیوومەرس ئەدوایی زیندانی سیاسی لە مێژینە، دەسبەسەریان کردن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستن.
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگریKMMK، چەندد ماشێنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە سەرنشینی چەکدارەوە، سەرلەبەیانی شەممە، هێرشیان کردەسەر گوندی سلێن و وێڕای ترس و تۆقاندن دەستیاندایە شکاندنی شووشەی چەندد ماڵ، بەتەمای دەسبەسەری چەندد کەسی دیکەوە بوون کە لە کاتی هێرشەکە لە ماڵ نەبوون.
شیاوی باسە کە، دەسبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و سەرەڕۆیانە و کوێرانە بووە.
تاکاتی ئامادە کردنی و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.
ق.ش


