دیواندەرە؛ هاووڵاتییەک دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا


ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە،  یەکشەممە‌‌‌‌٦ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونێشانی سیروان کەرەمی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕفێندراوە و گواستیانەوە بۆ شوێنیکی نادیار.

شایانی باسە کە سیروان کەرەمی کەسایەتیی وەرزشی ناسراوە لە ئاستی پارێزگا و نیشتمانی و یەکێک لە پرمیدالیاترین کەسایەتییە وەرزشییەکانی دیواندەرەیە کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێنراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ئەو وەرزشوانە و ڕاهێنەرە ناسراوەوە بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *