دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە دیواندەرە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلائەدین فەتحی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *