کرماشان؛ زیادکردنی گوشار لەسەر چالاکوانانی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، پتر لە ٧٠ کەس(هاوڵاتیان و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) لەلایەن ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامئ لە شاری شاباد بانگهێشت یان دەستبەسەر کراون کە زۆرینەی ئەوان پاش دوو تا کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.

لەهەمان ڕۆژدا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران چەندد کەس لە چالاکانی مەدەنی و کەلتووری لە شابادیان بانگهێشت و بەشێوەی کاتی دەستبەسەر و زۆربەیان ئێوارەی چوارشەممە ئازاد کراون.

سەرچاوەی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتوویانە، ئەوان ناچار کراون بەڵگەنامە بەڵێننامەگەلێکیان واژۆ بکەن، هەروەها هەڕەشەیان لێکراوە کەلەهەمبەر کە سەبارەت بە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی نەدوێن و لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕ و یادکردنەوەیان بەشداری نەکەن.

زۆرینەی ئەو کەسانەی لەلایەن سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بانگهێشت کرابوون بەبیانووی بڵاوبوونەوەی ستۆری و داواکاری بۆ ڕێپێوان بۆ ئەوێ بران.

پێنجشەممە یەکەم ساڵوەگەڕی کوژرانی سەعید محەممەدی، ئیمان محەممەدی و ئەمیر عەلی فوولادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شابادە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پێمان گەیشتووە، وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی سەعید محەممەدی کردووە کە مۆڵەتی ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی منداڵەکانیان نییە.

بەپێی هەواڵەکان کە هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی ڕابردووەوە ئەو ڕێگەیانەی بە مەزارگەی شاباد بەستراونەتەوە داخراون و هیچ ماشێنێک مۆڵەتی هاتووچۆی ئەوێی نییە.

هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکان لە دەورووبەری ئەم مەزارگەیە ناوسراو بە ( باخی ڕزوان) دامەزراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *