دوو هاوڵاتی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکران

KMMK:
سێشەمە 14ی بەفرانباری 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەحەد مولوودی کوڕی موتەلیب، خەڵکی گوندی یونسلیان و حوسەین خلیانی کوڕی خۆسرۆ و خەڵکی گوندی کوئیک-ی سەر بە شاری نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەنەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *