هاوڵاتیانی میرئاوا لەبۆنی گەناوی زبڵەکانی شار وەڕەس بوون و وەزاڵەکەوتوون

بەپێی ههواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتیانی میرئاوای لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبۆنی گەناو وپیسی زبڵەکانی کەناری شەقام وکۆڵانەکانی شار وەڕەز بوون ومەترسی تووشبوونی هاوڵاتیان بە نەخۆشی کوشندە وبێچارەسەرلەئەرادایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ماوەی ٦ ڕۆژە کەشارەوانی ئەم شارە بۆکۆکردنەوەی زبڵەکان هیچ هەوڵێکی نەداوەو وزۆربەی کۆڵان وشەقامەکانی ئەم شارە تەژییە لەپیسایی وزبڵ.

بەگوتەی هاوڵاتییەک ماوەی ۷مانگە کە کارمەندانی شارەوانی مووچە ودیکەی بەهرەکانی کاریان وەرنەگرتووە هەربۆیە دەستیان داوەتە مانگرتن وئەمەیش بووە بەهۆی کە زبڵ وزبڵدانەکانی لەتەنیشت شەقام وکۆڵانەکانی بمێنێتەوە وشارەداریش بۆ کۆکردنەوەیان دەسپێشخەرییەک ناکات. کەسێکی دیکە لەهاوڵاتیان گوتی:بەداخەوە زبلێکی زۆرلە تەنیشت کۆڵان وشەقامەکانی کەڵەکە بووە وترسی ئەوە هەیە نەخۆشی کوشندە وگشتگیر لەڕێی ئەم زبڵانەوە تووشی هاوڵاتیان ببێت.

گەنجێکی دیکە کوتی :هەبوونی گەرمای زۆر وبۆنێکی ئاوا پیس ونالەبار تەنگی پێ هاڵچنیوین وبەرگەی ناگرین وشارەوانیش بۆگوشارخستنە سەر کرێکارانی مانگرتوو هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەک بۆ کێشەی ناوبراو ناکات.شارەوانی دەیهەوێ لەم ڕێگەوە کرێکاران کەخۆیان دانیشتووی میرئاوان ناچاربکات بگەڕێنەوە سەر ئیشەکانیان. مرئاوا لەشارەکانی ئێرافی سەردەشتە لەپارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە حەشیمەتەکەی پترلە هەزارکەسە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان