بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ۲۰۰ کەس لە کرێکارانی ناوەندی چاندن و پیشەی مهاباد لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بۆ ئەوەی ۱٤ مانگە موچە و داواکاریە کانیان وەرنەگرتوە، هەر وەها بەشێک لە خاوەن کێڵگەکانی وپەلەوەران، لە شارە جیاجیاکانی ناوچەکەوە، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرنەگرتنی بەشێک لە پارە حیساباتی داواکراو لە ناوەندی چاندن و پیشەی مهاباد، لە بەرانبەر ئەم ناوەندەدا گردبونەوەێکیان ئەنجام داوە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە کە کرێکاران بە هەڵدانی دەوار لە بەرانبەر ئەو ناوەندەدا شەو وڕۆژ لە کێشکی مانگرتندان.
یەکێک لەو کرێکارە مانگرتوانە بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندوە کە هیچ شوێنێکی بۆ ژیان کردن نییە تاکو بگەڕێتەوە بۆی، زۆر دەمێکە کرێ خانوی نەداوە و خاوەن ماڵ لە ماڵیی وەدەر ناون. ژن و منداڵە کەی لە ماڵی کەس وکارەکەیدان و خۆشی جگە لێرە هیچ شوێنێکی نییە بۆی بچێیت (مەبەست دەوارەکانی بەردەم ناوندی چاندن وپیشەی مهابادە).
یەکێکی تر لە کرێکارەکان گوتویەتی چۆنە بۆ مودیران و بەرپرسان کە موچە و مافی ۱۰۰ قاتی ئێمە وەردەگرن، هەیە لە کاتی خۆێیدا پێیان دەدرێت؟! بەڵام بۆ پێدانی بۆ و موچەی و مزی ئێمە بودجەی کورتی هێناوە. ئەگەر موچە نییە بۆ هەر ڕۆژێک مودیرێکی نوێ لە شارە ناوەندیەکانی ئێرانەوە لێرە دادەمەزرێنن و ژمارەی مودیران هەر لە زیادییە.
پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لەڕۆژی هەینی یەکەمی مانگی گەلاوێژ بەم لاوە کرێکارانی سەرقاڵ لە ناوەندی چاندن و پیشەیی مهاباد بۆ ئەوەی موچە و ساڵیانە دواکەوتوە کانیان وەرگرن، کە شتێک نزیک بە ۳۰ ملیارد ڕیاڵە، دەستیان داوەتە مانگرتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان