بە پێی ئەو هەواڵانەی لە رۆژئاوایی کوردستانە بڵاوکراونە، گروپی تێرۆریستی ئەلنوسرە هاورێ لەگەڵ هاوپەیمانە جیهادیەکانی هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی کوردەکان لە شێخ مەقسودی حەلەب و لەو هێرشە دا چەکی کیمیاویان بەکار هێناوە.
کۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان:گروپی ئەلنوسرە و هاوپەیمانانی کە یەکێکیان گروپی سەلاحەدینە لەو هێرشەدا هێرشیان کردۆتە سەر ئەو ناوچە کوردیە و چەکی کیمیاویان بەکار هێناوە، ئەو گرۆپە تێرۆریستیانە لە لایەن تورکیا و عەرەبستان پشتیوانی دەکرلن و چەک و پێداویستیەکانیان لەلایەن ئەو دو ۆڵاتە دابین دەکرێت.
هاوکات هێزە نیزامیەکانی تورکیا لە ناوچەی عەزاز و کانی دڵ(جرابڵس) هاتونەتە ناو خاکی رۆژئاوایی کوردستان و تا ئێستا بەچەندین جار هێرشی سەر رۆژئاوایی کوردستانیان کردوە.
لە هێرشی گروپی ئەلنوسرە کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت، چەندین هاوڵاتی کوردی ناوچەی شێخ مەقسود گیانیان لەدەسەت داوە و بە سەدان کەس بریندار بوون.
ئەوە لە کاتێک دایە کە ئاگربەس راگەیاندرا بوو و وا بڕیار بوو کە شەر لە سوریا راوەستێت کە بتوانن کۆتایی بەو قەیرانە بێنن.
بەڵام تورکیا و هێزە وابەستەگانی هێرشەکانیان چڕتر کردۆتە و بەچەندین جار هێرشی رۆژئاوایی کوردستانیان کردوە و بەچەندین هاوڵاتیان شەهید کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14.03.2016