دوابەدوایی قووڵ بوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستن و بەگوێرەی لێداوانی فەرمی والی شاری ئامەد، حەوت کەس لە ناوچەی سووری ئامەد کۆمەڵکوژکراون کە سێ کەس لەوان پێشتر برینداربوون.
یەک لەو حەوت کەسە بەناوی دلبەر بۆزکورت لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ نورسەل ئایدۆغانی پەڕلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاندوە کە ڕەنگە تەنها چەند خولەکێکمان مابێت و بانگەوازیەکی بەپەلەی ئاڕاستەی ڕای گشتی جیهان کردبوو، بەڵام بەگوێرەی لێداوانی والی شاری ئامەد ئەو حەوت هاوڵاتیە کە یەکێکیان دلبەر بۆزکورتە و سێی تریان پێشتر برینداربوون، هەر دوای ئەو پەیوەنیە تەلەفۆنیە لە ژێر باڵاخانەیەکدا کۆمەڵکوژکراون.
له‌کاتژمێر هه‌شتی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆوە له‌شه‌قامه‌کانی گازی، مارانگوز، ماریس سلێمان، نه‌زیف و وارول و له‌گه‌ڕه‌که‌کانی جودت پاشا و دابان ئۆغلو باڵه‌خانه‌کان لەلایەن هێزە تورکیەکانەوە وێران ده‌کرێن.
دوێنێش له‌باڵه‌خانه‌یه‌کدا که حەوت هاوڵاتی تێدابووە و سێ کەسیان برینداربوون و گه‌مارۆدرابوون کۆمەڵکوژکراون.
بە گوێرەی هەواڵێک کە رۆژنیوز زڵاوی کردۆتەوە، لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی دلبەر بۆزتورکدا لە دواین بانگەوازیدا وتبووی:” دوێنێ بەشوفڵ سه‌رقاڵی وێرانکردنی باڵه‌خانه‌یه‌ک بوون که ئێمه له‌ژوورێکدا گیرمان خواردوه و گه‌ماڕۆ دراوین، ته‌نیا ئه‌و ژوره‌ی ئێمه‌ی لێ ماوین نەڕوخاوە، ناتوانین له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه ته‌ماشای ده‌ره‌وه بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شۆفڵەکان دیسان کاربکەن، ئەوا ئێمه‌ش له‌ژێر باڵه‌خانه ڕووخاوەکەدا ده‌مێنینه‌وه، ئێستاکه له‌هه‌ندێ شوێن ته‌رمی 40 هاوڵاتی له‌ژێر دار و به‌ردی باڵه‌خانه روخاوه‌کاندان، ده‌بێت گه‌له‌که‌مان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان سه‌رهه‌ڵدان بکات، رەنگە تەنها پێنج خولەکمان مابێت”.
ئەوە لە کاتێک دایە کە ماوەی سێ مانگە دەوڵەتی تورکیا هێرش و شەری دژی گەلی کوردستان دەست پێکردۆتەوە و تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە، هاوکات بەسەدان کەس ریندار بوون، لە نێو کوژڕاوەکان بە دەیان منداڵ هەن، جیا لەوە چەندین شار بە رێژەی هەشتا لە سەد وێران بوون.
هاوکات هێرشەکانی تورکیا باشور و رۆژئاوایی کوردستانیشی گڕتۆتەوە و رۆژانە جیا لە باکوری کوردستان، ئەو دو بەشەی کوردستانیش بۆمباران دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14.03.2016
14.03.2016