تەقینەوەی مین لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دووکەسی بریندار کرد

لە دوو رووداوی جیا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دووکەس بریندار بوون

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; ئەمڕۆ دووشەمە۲٤رەشەمەی۱۳۹٤هەتاوی،هاووڵایەکی ئیلامی بەناو”مهدی خوراسانیان”خەڵکی ناوچەی “چەم هیندی”سەر بە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو کاتەی ماڵاتی دەلەوەڕاند، بە هۆیی تەقینەوەی  مینی چێندراو لە بەشی لاقیە بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵە کان ڕوداوی دووهەم لە ناوچەی “عەین خۆش”سەر بە دێهلوڕان هاوڵاتیێکی  ئیلی زەنگەنە بەناو”لەتیف علی یارم”کوڕی”سوحبەت اللە” بە تەقینەوە مین لاقی بریندار بووە.

چەم هیندی وعەین خۆش دەکەونە باشووری پارێزگای ئیلام و هاوسنوورن لەگەڵ پارێزگای خوزستانی ئێران. لەو ناوچانە ئاسەواری تەقینەوەی زۆر هەن کە بەهۆی خاوێن کردنەوەی ڕەمەکی بەردەوام هاوڵاتیانی کۆچ نشین یان شارۆمەندانی کرماشانی دەکەنە قوربانی.

ئەم ناوچانە لەمیژە لەوەڕگای  زستانەی ماڵاتی عەشایەری ئیلی زەنگەنە و زولە ی کرماشان یا تایەفە عەرەبەکانی حەمیداوی و خوراسانن .کە لەناو ئەم عەشایەر وتایەفە عەرەبانە وخەڵکی ئەم ناوچە ئەژمارێکی زۆریان بوون بەقوربانی ئەم دیاردەیە وزۆربەی زەویەکان هێشتا تەقینەوەیان تێدایە.

لە چەند مانگی رابوردوودا لە ناوچەی دەشتی عەباسی لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ هاووڵاتی تر بەناوەکانی”دبش،سەبیح حەمیدی و نەورۆز خەزرەجی”لە رووداوی تەقینەوە دا گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14.03.2016