بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتونەتەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ رۆژ لەمەوبەر واتا یەکشەممەی رابردو کچێکی گەنجی خەڵکی دێهلوران لەرۆژهەڵاتی کوردستان بە کوژراویی دۆزراوەتە. ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له كوژرانی كچێكی گەنجی خه‌ڵكی ناوەچەی موسیانی دێهلۆران تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا هۆكار و چۆنییه‌تیی كۆژرانی بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه‌و شك و گومانه‌كان هه‌ر له جێی خۆیانن.
به‌پێی ڕاپۆرتێک کە هه‌واڵده‌ریی موكریانبڵاوی کردۆتەوە ، 3 ڕۆژ له‌وه پێش هه‌واڵی كوژرانی كچێكی لاوی خه‌ڵكی موسیانی سه‌ربه شاری دێهلۆران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌پێی لێدوانی پۆلیس ته‌رمی ئه‌و کچه کوژراوه له په‌تۆیه‌كه‌وه پێچراوه‌و له حه‌وشه‌ی ماڵێك له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ربه‌م شاره فڕێدراوه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردوه‌و هۆكارو چۆنییه‌تی كوژرانی ئه‌م كچه‌ی بۆ که‌س ڕوون نه‌كردۆته‌وه.
کوژرانی ژنان دێاردێکەکە هەر رۆژ زیاتر قوربانی دەگرێت و ساڵانە رێژەیێکی زۆری ژنان دەکاتەقوربانی.
دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی و کلتوری، یاسای دژ بە ژنانی، کۆمەڵگەی پیاوسالار، سونەت و ئایین هۆکارگەلێکن لە شوێگەلی وەک ئێران ئەو نابەرابەریە بەرهەم دێنن و ژنان وەک کەرەسەیدەستی پیاو دادەنێن و مرۆڤی ژن دەکەنە کۆیلەی مرۆڤی پیاو. نایەکسانیو نابەرابەری فەرز کراو بۆتە هۆیی ئەو قەیرانە کۆمەڵاێەتیە و ژنان لە پێهەموو کۆمەڵگا بوونەتە قوربانیئەو ناعەداڵەتی و دواکەوتوویە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان