ناڕەزایەتی خەڵکی سلێن و بڵبەر بە دەستپێکردنی قۆناخی دووهەمی بەنداوی داریان
بە دەست پێ کردنی قۆناخی دووهەمی پڕکردنی
بەنداوی داریان ناڕەزایی خەڵکی ئەم دەڤەرە لە رۆژهاڵاتی کوردستان پەرە دەستێنێت.
دەست پێ کردنی قۆناخی دووهەمی کەڵک وەرگرتن لەم لەم بەنداوە و ئاو تێ کردنی بۆ قۆناجی دووهەم لە حاڵێکدایە کە پێشتر خەڵکی ناوچەکە لە دروست کردنی بەنداوەکە هاتبوونە دەنگ وناڕازی بوون بە درووست کردنی. هۆی ناڕەزایی خەڵکی ئەوەبوو کە ئە سەددە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی کانی بڵ و ئاسەواری خراپی ژینگەی بۆ ناوچەکە وئاسەوارە مێژوویەکان دەبێت.
ئەنجومەنی تریفەی هەورامان لە گوندی بڵبەر لەم بارەوە راپۆرتێک دەنێرێت;
ئاوی خواردنەوەی گوندی سلێن وبەتایبەت بڵبەر لە کانی ناراز بەدی دێت وئەم کانیە لەساڵی ۱۳۸۳ هەتاوی بۆ کەڵک وەرگرتنی ماڵەکان دروست و هاتە نێو پرۆسەی وەبەر هێنانەوە.
بەداخوە ئێستا کاربەدەستانی وەبەر هێنانی بەنداوەکە بە خەڵک وکاربەدەستانی ئەم ناوچەیانە هوشیاری داوەتەوە کە دەبێت بۆ چەند مانگی داهاتوو فکرێ بۆ ئاوی خواردنەوەی خۆیان بکەنەوە.چون کەمترین ڕێژەی ئاوی بەنداوەکە لە بەرزی۸۲۷ مەتر لە بەرزی دەریاو مافی کەڵی وەرگرتن لە ئاوەکەی لە بەرزی ۸۳۵ مەتر لە بەرزی دەریا وئاوی خواردنەوەی بڵبەر وسلێن لە ۸۱۷مەتر لە بەرزی دەریاو کانی ناراز کەمێل خوارتر لە سەرچاوەی ئاوەکە هەلە ۸۲۳ مەتر لە بەرزی دەریا دا.یانێ بەوتەیەکتر ۲٠ تا۳٠ مەتر قوول کردنی دەتوانێت ئاوی خواردنەوەکە بەدی بێنێت کە لە ۸۲۳ مەترەوە کە کانی ناراز لە بە جۆرێ کانی بڵی بچووکە بهێنرێتە ۸۳۵ مەتر کە بتوانرێت کەڵکی لێ وەر بگیرێت وجیگەی ئاماژەیە کە بەم جۆرە کانی ناراز لە ناوچوون رزگاری دەبێت.
ئەوەی کە بۆ کاربەدەستان وخاوەن کارەکانی بەنداوەکە گرنگە ئەوەیە کە بەنداوەکە بە جوانی پڕ ئاو بکرێت ئیدی گوێیان لە لە ناوچونی ئیکۆسیستم وژینگە ئاسەوارە مێژوویەکان و… ناوچەکەنییە.
ڕێگە چارەی دیکەیشیان دەسنیشان کردووە کە کە بەهێچ جۆرێک بە دی نایەت.
یەکیک لە رێگە چارانە ئەوەیە کە لە دانەیەک لەو گوندانە ۲کانی هەیە کە بەناو بلچەمی وهەسارو چناران دەناسرێن وخاوەن کاری بەنداوەکە وتوویە کە لە کانی وەرزی بیانگۆڕیت بە کانی ۱۲مانگە واتە هەمیشەیی ئەم لە حاڵێکدایە هەموو خەڵکی کوردستان وزۆربەی خەڵکی ئێران کە سەردانی بڵبەریان کردوە دەزانن ئەم کانیانە وەرزین وئەم شتە ناکرێت.
جێگەی ئاماژەیە خەڵکی ئەم ناوچە دەستیان بە ئاوی پاڵاوتوو ناگەیەت وکاربەدەستانی ناوچەکە هیچ هەوڵێکیان بۆ ئەم پێداویستیەی خەڵکی ناوچەکە ناداوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە م ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی گەیشتووە; خەڵکی ناوچەکە داوایان لە چالاکانی مەدەنی وسەرجەم خەڵکی کوردستان کردووە کە یارمەتیان بدەن بە چەشنێک کە بتوانن ڕێگری بکەن لەم رووداوە نەخوازراوە و ئەم مەترسیە کەبەسەر ژینگەدا خەرێکە بەسەری دێت.