کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کۆردستان وێرایی وەبیرهێنانەوەی کیمیابارانکردنی هەلەبجە، کە لە ۱٦ مارسی ۱۹٨٨ لەلایەن حکومەتی بعثی ئێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حسێن روویدا،ئەو کارەساتە وەک تاوانێک دژی مرۆڤایەتی دەبینێت.
لە ۱٦ مارسی ۱۹٨٨ دولەتی بعثی ئێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حسین هێرشێکی کیمیاوی کردە سەر ئەو شارەی کوردستان و لە چەند چرکە دا زیاتر لە ٥۰۰۰ مرۆڤی کۆمەڵکووژ کرد، جیا لە گیان لەدەستدانی ٥۰۰۰ مرۆڤ،بە هەزاران کەسیتریش کیمیاوی و برینداربوون کە لە دوایی ئەورۆژەو تا ئێستا بە هۆیی کیمیاویوون قوربانی دەبن، گیانیان لەدەست دەدەن،بەشێکیش بە هۆیی سەختی برینەکانیان هێشتاش ئازار دەچێژن.
جیا لە کیمیاباران کردنی هەلەبجە چەندین شار وگوندی تریش لە کوردستانلە لایەندەوڵەتی ئەو کاتی ئێراق بۆمباران کران وبە سەدان کەس بوونەقوربانی کە سەردەشت و مێهران لە رۆژهەڵاتی کوردستان نموونەی ئەو کارەساتەن.
دەوڵەتی بعثی ئێراق بۆ پاکتاو کردنی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە پلانێکی عەمەلیاتی بەناوی ئەنفال زیاتر لە ۱٨۰هەزار کەسی قوربانی کرد،هاوکات زیاترلە یەک هەزار گوندی کوردستانی وێران کرد.
ئەمساڵ واتا ساڵی ۲۰۱٦لە کاتێک دا یادی ئەو رۆژە رەشە دەکەینەوە. کە هێشتاش ئەو تاوانە وەک تاوانی ژینوساید لە لایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوی واتا نەتەوەیەکگرتووەکان وەک ژینوساید و کۆمەڵکووژی قبووڵ نەکراوە.
جێی ئاماژەیە دوای روخانی رژێمی بعث و دادگایی کردنی سەددام حسێن هیچ دەرفەتێک نەدرا بە گەلی کوردستان کە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە بکات لە سەددام حسێن، بۆ ئەوەی کە کارەساتەکە بە باشی دەربکەوێ و دەوڵەتی ئێراق و کۆمەڵگەی نێونەتەویی بەرپرسیارەتی خۆیان بەجێ بێنن.
هەروەها ئەو دەوڵەت و ناوەندانەی بەشدار بوون و دەستیان هەبووە لە گێشتنی دەوڵەتی ئێراق بە چەکی کیمیاوی و کەڵک گرتنی دژی نەتەوەی کورد ، بناسرێنو وەڵام بدەنەوە، لە کاتێک دا شێرکەتە وەبێرهێنانە ئاڵمانی، ئۆترشی و چەند وڵاتی تریش لە ناردنی ئەو مادە کیمیاویانە بەشدار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان وێرایی یادکردنەوەلە کارەساتی هەڵەبجە و قوربانیانی،جارێکی تر ئەو کردەوە دژە مرۆڤیانە شەرمەزار دەکات و داوا لە حکومەتی باشوری کوردستان، حکومەتی نوێی ئیراق و نەتەوە یەکرتوەکان دەکات،ئەوکارەساتەوەک تاواندژی مرۆڤایەتی و ژینوساید بناسێنن و بەشداربووانی ئەو تاوانە بە تایبەت ئەو وەبەرهێن و وڵاتانەی ئاگادار و بەشداربوون، بدرێنە دادگا و لێپرسینەوەیان لێ بکرێ و قەرەبووی قوربانیان بکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان