سەردەشت / بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومی لە سنووی ئەم شارە کۆڵبەرێک بە گرانی بریندار بوو

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۱۳ ڕەزەری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناو ” پەیمان”خەڵکی گوندی ” دەرمان ئاوا” ی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقە ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلام ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، پاش بەرکەوتنی فیشەک و برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە، دواتر لە لایەن دانیشتوانی گوندی “بێتۆش” گوازروەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.

دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە تا ئەم کاتە نەگونجاو ڕاگەیەندراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆڵبەران ۵۳ کۆڵبەر کوژراوەو ۱١٠کۆڵبەریش بریندار بوون و لە لایەکی ترەوە ۱۰ کاسبکار کوژراون و ۱۲ی دیکەیش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN