KMMK:
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی “سەجاد دەلایی میلان” کوڕی حەبیب خەڵکی گوندی مەسجدلووی سەر بە چالدێران کەوتە بەر فیشەکی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لە ڕۆیشتندا بوون دەکەونە بۆسەی ئەم هێزانەوە و بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە تەقەیان لێدەکرێ و ئەم کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ و هەر ئەودەمە گیانی بەخت دەکات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم حاڵەتەوە ٢۶ کۆڵبەر کوژراون و ۶١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان