خۆکووژی ژنێک لە رۆژھەڵاتی کوردستان

ئەمرۆ سەر لە بەیانی   ۲۵. ۱۲. ۱۳۹۴  ژنێکی مەھابادی لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە لە سێدارەدانی خۆیی کۆتایی بە ژیانی خۆیی ھێنا.

بە پێی ھەولڵێک کە گەیشتۆتە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان «تارا عەزیز‌پور» ۲۲ سالانی خەڵکی شاری مەھاباد لە رۆژھەڵاتی کوردستان ئەمرۆ کاتژمێر ھەشتی بەیانی بە لە سێدارەدانی خۆیی کۆتایی زە ژیانی خۆیی هێناوە. وەک باس دەکرێت هۆکاری خۆکووژی ناوبراو کێشەی ماڵباتی بووە.

تارا عەزیز‌پور سەڵت وکارمەندی بانک بووە لە شاری مەهاباد.

وەک لە گوزارش وئەو هەواڵانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەبنەوە، رێژەی خۆکووژی و کوشتنی ژنان روویی لە زیاد بوونە و ساڵانە بە رێژەیێکی بەرچاوئەو کارەساتە روو دەدات.لە مانگەکانی  رابڕودو لە شارەکانی وەک مەریوان،سەقز وسنە چەندین نموونەی خۆکووژی و کوشتنی ژنان هەر وەها منداڵان  رووی داوە.

هیچ یاسایەک کە لە ژنان بەرگری بکات و بیانپارێزێت لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا نەچەسپاوە و زۆربەی یاساکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لەسەر بنەمایی کۆمەڵگایێکی پیاوسالار و دژە ژن دارێژراون.کە ئەوە خۆیی بۆتە هۆکارێک بۆ بەرز بوونەوەی خۆکوژی و کوشتنی ژنان.

ئاماری خۆکووژی لە ساڵی۱۳۹۳ وەک لە ئامارەکانی ناوەندی پزیشکی قانونی ئێران دا هاتووە، ٤۰٥٥ کەس بووە کە ساڵ بۆ ساڵ رووی لەهەڵکشانە.

خۆکووژی هۆکارگەلی جیاواز و زۆری هەن، نابەرابەری رەگەزی، نەبوونی هیوا بۆ دااتوو، کێشەی ئابووری، مادە هوشبەرەکان، کێشە کۆمەڵایەتیەکان و هتد تەنیا بڕێک لەو هۆکارانەن،بەڵام یاسا و نابەرابەری بەیاساکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، دواکەوتوویی ونەریتی دواکەوتووانە گرینگترین هۆکاری خۆکووژین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان