KMMK:
لەم ڕۆژانەی دوایی، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “نەڵاس”ی سەر بە شاری سەردەست بە ناونیشانی” هێرۆ عەبدوڵڵاهی کچی خدر عەبدوڵڵاهی و زەینەب جەلیل زادە لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو زەمەنێکی کورتە چبووە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و ژیانی هاوبەشی پێک هێابوو.
تا کاتی داڕشتنی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە گەنجە نەزانراوە.
شیاوی باسە، نەریتی پیاوسالار و سیاسەیەتی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی و بە زۆر بەشودانی کچان و هەژاری و زۆر هۆکاری دیکە ڕێژەی خۆکوژی لە نێو ژناندا هەڵکشاندووە و ڕۆژانە شایەتی کارەساتی لەو شێوەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


