بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۲ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، ڕووبەرێکی فراوان لە قامیشەڵانەکانی “گۆلی زرێبار”لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سوتێنرا.
بەکوتەی “سەباح پەناهی” بەرپرسی ژینگەی شاری مەریوان ، بەشێکی بەرچاو لەقامیشەڵانەکانی گۆلی زرێباری مەریوان سوتێنراوە وتائێستە بەهۆی بەربڵاوی ودەسڕانەگەیشتن بەشوێنی ئاگرکەوتەوەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
دەکوترێ کە، ئەوئاگرکەوتنەوەیە بەئەنقەست بووە و۲کەسیش بکەری ئەم ڕوداوەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان