گردبوونەوەی ناڕەزایەتی چۆنەرکارانی کرماشانی لەمەڕ ئەو قەرز وداواکاریانەی کە حکوومەت نایان داتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێکی زۆر لە وەرزێرانی کرماشانی لەمەڕ وەرگرتنی داواکاریەکانیان لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و کارخانەکانی لایەنی گرێبەستیان لەڕۆژی ۴ی ڕێبەندان

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکه وەرزێران بەگردبوونەوەیان لەبەرانبەر کارخانەی قەندی بێستوون خوازیاری وەرگرتنی قەرز وداواکارییەکانیان وهەروەها تێچووی زەحمەتی  یەکساڵەیان وتەنانەت هەندێکیان داواکاری قەرزی وەپاشکەوتووی دووساڵەیان لەدەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وئەو کومپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ بەستبوو لەمەڕ کڕینی بەگرێنتی بەرهەمەکانیان.

یەکێک لەوەرزێران لەم پێوەندییەدا کوتی؛لەماوەی دووساڵی ڕابردوو حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی بێ وێنە  ڕێژەیەکی بەرچاو لەقەرزەکانی وەرزێرانی لەهەمبەر کڕینە گرێنیدارەکانیانی نەداوە یان بە دواکەوتنێکی زۆرەوە داویەتی وگرنگی پێنەدانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێدانی ڕەنج وتێکۆشانی وەرزێران زۆرینەی ئێمەی وەرزێرانی ناچار کردووەزەوییە کشتووکاڵییەکانمان بفرۆشین بۆئەوەی بتوانین قەرزەکانمان بدەینەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان