ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕێوڕەسمی دادگای مامۆستا برایم کەریمی نەنەڵە پێشنوێژی مزگەوتی گوندی نەنەڵە سەر بە شاری سنە و مامۆستا لوقمان ئەمینیی پێشنوێژی مزگەوی جامعی سنە بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات و ئاڵۆزکردنی بیروڕای گشتی لە دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان بەبێ ئامادە بوونی پارێزەرەکان بە ڕێوەچوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم دوو مامۆستا ئاینییە لە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی پار لە ڕێگەی سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ق.ش


