ورمێ؛ هاوڵاتییەکی سەردەشتی ئێعدام کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بەناونیشانی جافر محەممەدپوور، ۴۳ ساڵە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

شیاوی باسە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای دەسەڵاتدارییەوە بەبیانووی جۆراوجۆر و بەپێی پلان، لاوانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان تووشی مادە هۆشبەرەکان دەکات و دواتر بەهەمان تۆمەت ئێعدامیان دەکات، تەنانەت بەپێی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان و بە ئاشکرا کۆماری ئیسلامی دەیان تاقیگەی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکانی لە جۆری کریستاڵ(شیشە) لە شاری بچکۆلەی سەردەشت دامەزراندووە و بەم جۆرە توانیویەتی بەسەدان گەنجی ئەو دەڤەرە تووشی بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی ئەو مادە مەترسیدارە بکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *