دوو چالاکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە 5ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژینگەپارێز بە ناونیشانی “سالار ساڵحی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ــ چەکداری ئەو دامەزراوەیە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو ماوەی ساڵێک بەرپرسی کۆمیتەی ژینگەپارێزی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی لقی کوردستانی لە شاری سنە بووە.

لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، ڕۆژی 31ی خەرمانانی ئەمساڵ هاوڵاتییەکی دیکەی ژیگەپارێزی خەڵکی شاری بانە بە ناونیشانی”سەلاح حسێن پەنا” لە شەقامێکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بردوویانە بۆ ماڵی خۆیان و دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەیان و دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی ناوبراودا گرتووە و پاشان ڕایان گواستووە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی.

شیاوی باسە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *