ک.م.م.ک:
شەممە ١٦ی جۆەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، خوشک و برایەکی خەڵکی کامێران، لە دوای هێرشی هاوکاتی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوای ئەم دەستبەسەرکردنانە، عیسا فەیزی، بەندکراوی پێشووی سیاسی و هاوسەری کەژاڵ ڕەحمانی، کاتێک بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەوان سەردانی ناوەندی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی یاسایی، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.
ق.ش


