بانە؛ کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، موتەلیب خەیبەری”، کاسبکاری خەڵکی گوندی “ساڵە”ی سەر بە شاری بانە و باوکی دوو منداڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی «چۆمان»، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە سنوورییەکان بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو هاوڵاتییە کردووە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە موتەلیب خەیبەری لە کاتی پێکرانیدا، هیچ جۆرە کاڵا و کەلووپەلێکی پێ نەبووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *