ک.م.م.ک:
لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئارمین ئەسەدیان، عەلیڕەزا قاسمنژاد و ئەحمەدرەزا کۆهـزادیانی، سێ هاوڵاتیی گەنجی خەڵکی ئاسماناوای سەر بە پارێزگای ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخی یاسایی، شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم سێ هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ق.ش


