هاووڵاتییەک لە سەقز دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک؛
بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ٨ی بووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییەک بە ناوی بابەک حجازی و پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو گواستراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *