چارەنوسی ناسر وەیسی هێشتا نادیارە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە چارەنوسی ناسر وەیسی تەمەن ۳۰ ی ساڵان و خەڵکی  گوندی کوڕکوڕە سەربەشارستانی سنە هیچ زانیاریک لە دەستدا نییە.

لەڕاپۆرتە کەدا هاتوە ، ڕۆژی ۳۱ی پوشپەڕ لە سەر جادەی مەریوان ــ سنە دا دیار نامێنێت وهێشتاش چارەنوسی نادیارە.

ناسر کە ماوەێیک لە باشوری کوردستاندا سەرقاڵی کرێکاری بوو ٥ڕۆژ پێش بۆ سەردانی بنەماڵە کەی گەڕا بوە  بۆ شاری سنە و لە مەریوان لە گەڵ بنەماڵە کەی  پەیوەندی دەگرێت و دەڵێیت تا دوو کاتژمێری تر دەگە مەوە ماڵەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ هێشتا هیچ هەواڵێکی نییە و بزر بوە .

پێیویستە بە بیری بێنینەوە کە ناسر وەیسی لە بەفرانباری ۱۳۹٤دا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بە تۆمەتی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە سیاسییە کانی کوردستانەوە دەستبەسەر کرابوو ، پاش دوو مانگ زیندان و زەجر و ئەشکەنجە کێشان ، بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ ئەو تۆمەتەی بە ئەستۆی خراوە کە پەیوەندی بە حیزبەکانی کوردستانەوە بوبێیت ، ئازاد کرا.

چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سەر ئەو باوەڕەن کە ناسر وەیسی لە لایەن هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابێیت و هەناردەی شوێنی نادیار کرابێیت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان