عوسمان مستەفایی، ئەو زیندانییە کوردەی دوای ۲٥ساڵ هێشتامەرەخەسی  پێنەدراوە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، زیندانییکی سیاسی کورد ،بەناوی عوسمان مستەفاپور ۲٥ ساڵە لە زیندانی ورمێدا دەستبەسەر کراوەو هێشتا بۆ جارێکیش ئیزنی مەرەخەسیکی پێنەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە عوسمان مستەفاپور ٤۹ ساڵان،  لە ۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۷۳ی هەتاویدا دەستبەسەر دەکرێت و لە  لقی یەکی دادگای ورمێ ، بە دادوەری  قازی جەواهری بە تۆمەتی هاریکاری کردن لە قەتڵێکدا بە ئێعدام سزادەرێیت .لە ساڵی ۷۹ی هەتاویدا بۆ دە ساڵ زیندان سزاکەی کەم کرایەوە.بەڵام لەلایەکی ترەوە بە تۆمەی پەیوەندی لە گەڵ حیزبی دیمکراتی کوردستاندا ، بە ۲٥ ساڵی تر زیندانی  سزا دەدرێتەوە. شایانی باسە هەر چەن هەتاکو ئێسته ناوبراو دوو لە سەر سێی سزاکەی کێشاوە و زیاتر لە ۲٥ ساڵە لەزینداندایە ، بەڵام بەبۆنەی دەست تێوەردان و ئەو گیروگرفتانەی کە بەر پرسانی زیندان بو مستەفاپوری ساز دەکەن هێشتا ئیزنی مەرەخەسی چونێکیان پێنەداوە.

عوسمان مستەفاپور ئیستاش لە بیستو پەنجەمین ساڵی تێپەڕکردنی حەپسە بێ مەرەخەسی چونە ۳٥ ساڵە کەیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان