بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، لەدەوروبەری کاتژمێر ۱۲ دوای نیوە شەوی ۳ ی گەلاوێژ بەکاتی ناو خۆی ڕۆژهەڵات، کۆڵبەرێکی کورد لە دەروبەری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست ئەدا.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە ڕەحمان گوڵیاری خەڵکی پیرانشار لە ناچەی برینە لە تەنیشت گوندی «گردەسوور » سەر بە شارستانی پیرانشار دەرێتە بەر دەسڕێژی ڕاستەخۆی ڕێداری ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر لەوێدا گیانی لە دەست دەدات.
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە لە مانگی ڕابردودا، بە هۆی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتەکان بە ڕوی کۆڵبەراندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستادا لانی کەم ۱٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.
کۆڵبەر بە کرێکاری سنوور دەکوترێ کەبۆ داهاتی ژیانیان ناچار بە هەڵگرتن وڕاگوێزانی کەل وپەل دەبن.زۆرینەی کۆڵبەرەکان لە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان وئیلام سەرقاڵی کۆڵبەرین.ئەوانە بەناچار ولە پێناو پارەیەکی کەم دەست دەدەنە هەڵگرتن وڕاگوێزانی کەل وپەلی دەرەکی بۆناوخۆی ووڵات لە خاڵە نافەرمییە گومڕوکییەکانەوە.
بەم چەشنەی کە ئەو کاڵا وکەل وپەلەی بەپێی ڕای حکوومەتی ئێران بەقاچاخ دەناسرێ لەسەرپشتی ئەم هاوڵاتیانە ویان لەڕێگەی ڕاگوێزان بە ئاژەڵی بارهەڵگر لەناوچە هەڵەت وشاخاویەکانی سنوورییەوە دەگوازرێتەوە شارو گوندەکانی ئەم دیوی سنوور.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان